بە پێی راۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە لەندەن هەواڵی دا لە دواهەمین کوشتن و توندوتیژی لە ناوچەکانی ژێردەستی کوردانی سووریا، دوو پیاوی ناشناس شارۆمەندێکی پارێزگای دەیرەزووریان کردە ئامانجی چەک و کوشتیان.
چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاندووە: ئەم کەسە پێوەندی بە هیچ گرووپ و لایەنێکی سیاسییەوە نەبووە. هۆی ئەم ڕووداوە، زۆربوونەوەی دەستڕاگەیشتن بە چەک لە لایەن هێزە شاراوەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێردەستی هێزە کوردەکانە.
بە پێی ئەم راپۆرتە ئەمساڵ ٨٤٤ کەس لە حەلەب، دەیرەزوور، ڕەقە و حەسەکە و منبج کوژراون کە شەڕکەر، خەڵکی ئاسایی، کرێکارانی کۆمپانیا نەوتییەکان و بەرپرسانی فەرمیشیان تێدایە.
بۆچوونی ئێوە