سەرجەم ئاوارە سوورییەکان لە هەر‌کوێ جیهانن بگەڕێنەوە ماڵ و‌حاڵی خۆیان

وەزیری دەرەوەی سووریا داوای لە ئاوارە سوورییەکان کرد بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و وتی: دیمەشق تەسلیمی پیلانگێڕان نابێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا, کۆبوونەوەی هاوبەشی دوو شاندی هاواهەنگی سووری_رووسی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان لە موسکۆ لە حاڵی بەرێوەچوون دایە.
فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: دیمەشق بەدوای گەڕانەوەی رۆڵەکانی خۆی بۆ وڵاتەکەیانە و جارێکیتر داوایان لێ دەکەین بگەڕێنەوە و لە رەوتی نۆژەن کردنەوەی ئەوەی تیروریزم رووخاندی, بەشداری بکەن.
ئەو وتیشی: هەندێ وڵاتانی رۆژاوایی نایانەوێ ئاوارە سوورییەکان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و رێگری لەم کارە دەکەن.
تورکیا درێژە بە پشتیوانی لە رێکخراوە تیروریستییەکان ئەدات و چەندین جار ئاوی شارۆمەندەکانی حەسەکەی قەتع کردووە.
ناوبراو روونی کردەوە: سووریا تەسلیمی پیلانگێڕان نابێت و درێژە بە بەرگری, سەربەخۆی و پاراستنی خاکی خۆی ئەدات.

News Code 40449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha