AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢ ١٠:٠٥

کاراتەکای کورد، شەشەمین میدالیای زێڕی جیهانیی لە مل کرد

کاراتەکای کورد، شەشەمین میدالیای زێڕی جیهانیی لە مل کرد

زەبیحوڵڵا پوورشیب کاپیتانی ئیلامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتەی ئێران بە سەرکەوتن بەرانبەر ڕکابەرە ژاپۆنییەکەی خۆی شەشەمین زێری خۆیی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە مل کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی کێبڕکێیەکانی کاراتەی پاڵەوانێتی ئاسیا کە لە قەزاقستان بەڕێوە دەچێت، زەبیحوڵڵا پوورشیب پاڵەوانی ئیلامیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتەی ئێران لە کێشی 84- لە کێبڕکێی کۆتای بەرانبەر "شیمادا" لە ژاپۆنەوە چووە مەیدان و لە حاڵێکدا کە ئەو دیدارە تا دوایین چرکەکان دوو بە دوو یەکسان بوو، پوورشیب خاڵی سێهەمی وەرگرت و بۆ شەشەمین جار لە کێبڕکێیەکانی کومیتەی تاکەیی توانی میدالیای زێڕ لە مل بکات.

پوورشیب ڕۆژی ڕابردوو بە بردنەوە بەرانبەر ڕکابەرەکانی خۆی لە کۆریای باشوور، فەلەستین و عەرەبستان گەییشتە دیداری کۆتایی.

زەبیحوڵلا پوورشیب کاراتەکاری ئیلامی لەدایک بوونی 24 ی پووشپەڕی 1367 لە شاری چەرادل لە پارێزگای ئیلامە.

News ID 40442

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha