مەسعوود بارزانی فەرشی سوور بۆ نووری مالکی ڕادەخات

ئەمڕۆ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نووری مالکی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق و، سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عێراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر و کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاوڵاتیان ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

News Code 40436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =