AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١ ١٦:٢٥

کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانە لە تاران بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانە لە تاران بەڕێوە دەچێت

ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی داهاتووی ئاستانە لە تاران هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەریی تاس، عەلی ئەسغەر خاجی راوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە سەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانە لە تاران ڕێککەوتن.

ئەو وتیشی: خۆمان ئامادە دەکەین لە ساڵی داهاتوودا ئەم کۆبوونەوە بەڕێوە ببەین، ئەگەری زۆری هەیە ئەم کۆبوونەوە لە مانگی فێوریە یان مارس بەڕێوە بچێت.

پێشتر سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا، ئێران و تورکی لە ١ی ژانویەی ٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی مەجازییان سەبارەت بە دۆخی سووریا بەڕێوە برد و سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی داهاتوو لە تاران بس و وتووێژیان کرد.

News ID 40434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha