بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوویا تالب نیا لەم بارەوە وتی: پێویستیی لێکدانەوەی سیستەماتیکی ناوچە، پیویستی پێداچوونەوە و بەرهەم هێنانی راپۆرتەکانی سەردەمەکانی کۆنینەناسی، خوێندنەوە پسپۆڕانەکان بە پێی سەردەمە مێژووییەکان و زانیاری سەبارەت بە دۆخی مێژوویی ناوچەی هەورامان لە پێداویستییەکانی بەڕێوەچوونی ئەم لێکۆڵینەوە بوو.
ئەو وتیشی: بەرنامەی پێویست بۆ خوێندنەوە کۆنینەناسانەکان و مێژووی هەورامان بە پێی مەبەستە بەرزەکانی بنکەی جیهانی هەورامان لەم پرۆژەدا شوێنگیری دەکرێت.
ناوبراو هەروەها لە بەرهەم هێنانی ٢٠ دۆسیەی تۆمارکراوی مێژوویی و دیاریکردنی سنووری قەڵا مێژووییەکانی ناوچەی لەم پرۆژە هاوبەشەدا هەواڵی دا.
تالب نیا ڕاشیگەیاند: ئەم پرۆژە یەکەمین لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانەیە کە بە پێی قۆناغی فەرهەنگی و بە وەرگرتنی مۆڵەت لە توێژینگەی میراتی کەلتووری بەڕێوە دەچێت.
Your Comment