بڵاوکردنەوەی کتێبی هاوبەشی خۆشنووسی نێوان ئێران و یونێسکۆ

بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی تۆماری بەرهەمە مێژووییەکان لە بەرنامەی یونێسکۆ بۆ گەشەی چالاکی ئێران لە پێناو پاراستنی خۆشنووسی ئێرانی و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی هاوبەش هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا پوورعەلی سەبارەت بە تۆماری جیهانی خۆشنووسی، وتی: میراتی نادیاری یونێسکۆ لە سێ بەشی ناسێندراو، ئەو میراتانەی لە مەترسی دان و بەرنامەی پاراستنی باش تۆمار دەکرێن کە خۆشنووسی ئێرانی لە ڕیزی بەرنامەی باشی پاراستندا تۆمار کراوە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە پاراستنی خۆشنووسی لە ئێران زۆر گرینگی پێ دراوە و لە ئاستێکی بەربڵاودا کاری لە سەر دەکرێت، وتی: ئەمساڵ ٤٩ ئاسەوار وەکوو میراتی نادیاری یونێسکۆ تۆمار کراون کە تەنیا ٥ میرات لە ڕیزی پاراستنی باش دان و یەکێک لەوانە خۆشنووسی ئێرانی بوو.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پاش تۆماری هونەری خۆشنووسی ئێران، یونێسکۆ دەبێ بەرنامەی بۆ پاراستنی ئەم هونەرە و بەربڵاوکردنەوەی لە وڵاتانی دیکە هەبێت کە یەکێک لەوانە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبێکە کە وڵاتانی دیکە ئاگادار بکاتەوە ئێران چۆن توانیویە ئەم هونەرە بپارێزێت.

News Code 40379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =