AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٥ ١٢:٢٥

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح:

بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە عێراق ڕاست نین

بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە عێراق ڕاست نین

ئەندامی باڵای هاوپەیمانی فەتح بە وتنی ئەوەی کە بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە عێراق ڕاست نین، جەختی کرد چوونە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی پێویستی بە هەبوونی حکومەتێکی بەهێزە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلموعلوومە، هاوپەیمانی فەتح بە وتنی ئەوەی کە بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە عێارق ڕاست نین و ناچار کردنی ئەو وڵاتە بۆ چوونە دەرەوە لە عێراق پێویستی بە هەڵوێستی بەهێزی حکومەتە، جەختی کرد کە چوونە دەرەوەی سەربازانی بیانی لە عێراق بریتیە لە هەموو سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

موختار مووسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە زیادی کرد: حکومەتی نوێی عێراق دوای چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق و نە بەس لە بنکە سەربازییەکان، کۆنترۆڵی سنوور و دەروازە سنوورییەکانیش بەدەستەوە دەگرێت.

مووسەوی درێژەی دا: ڕەوتی ڕادەست کردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە فەرماندە سەربازییەکانی عێراق هەر ناڕوونە و تا ئێستا چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە بنکەکانی عێراق لە ئەنبار، دیالە، نەینەوا و شارەکانی تر نە بە شێوەی هەواڵ و نە بە شێوەی وێنەیی بڵاو نەبووەتەوە.

ناوبراو وتیشی: بەڵێن و پەیمانەکانی ئەمریکا ڕاستبێژانە نین بەڵام ئەوە هێزی حکومەت و لایەنگەلێک دیاریی دەکەن کە ڕێککەوتنی چوونە دەرەوەیان لەگەڵ داگیرکەران واژۆ کردووە.

News ID 40349

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha