AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٥ ٠٩:٢٥

وەزیری دەرەوە لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆترێش:

زمانی هەڕەشە هەمبەر ئێران ئەنجامی پێچەوانەی هەیە

زمانی هەڕەشە هەمبەر ئێران ئەنجامی پێچەوانەی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەک لە گەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەوکان جەختی کرد: ئێمە بە نیازپاکی و داهێنەری کردەیی چالاکەوە، بەدوای گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باشین، ئێمە زمانی هەڕەشە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دانوستانی ناڤۆکی لە ڤیەنا و هەندێک پرسی هاوبەشی دیکە گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوە بە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند: گرووپی دانوتسانکاری ئێرانی بە داهێنانی کردەوە و دەسەڵاتی تەواو لە ئەو دانوستانە ئامادە بوو و بە شێوەی جیدی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش هەوڵ دەدات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان نەبوونی داهێنانی کردەوە لە لایەنی ڕۆژاوایی، هۆکاری هێواش بوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکان وەسف کرد و جەختی کرد: ئێمە دوو دەقمان هاوپەیوەند لە پرسی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و ناڤۆکی پێشکەش کردووە. ئەو دەقانە بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و داواکارییەکی سەرتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیمان نەهێناوەتە ئاراوە و لە هەمان کاتدا هیچ بەڵێنێک سەرتر لە ئەوەش قبووڵ ناکەین.

News ID 40348

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha