بەرپرسی پەکەکە لە ئورفا کوژرا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پاگەندەی کرد کە بەرپرسی پارێزگایی پەکەکە لە ئورفا گیانی لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وزارەتی ناوخۆی تورکیا دوێنێ بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک پاگەندەی کرد کە فەرهاد تونچ یەکێک لە ئەندامانی باڵای پەکەکە و بەرپرسی پارێزگایی ئورفای کوشتووە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پاگەندەی کرد کە تونچ لە ئۆپراسیۆنێک لە گوندی حاجی لار سەر بە شاری بوزاوای پارێزگای ئورفا گیانی لەدەست داوە.

سولەیمانی سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیاش بە بڵاو کردنوەی پۆستێک لە تویتەر پاگەندەی کرد: فەرهاد تونچ بە نازناوی ڕووبار بەرپرسی پەکەکە لە ناوچەی گاپ-ڕەیحا لە یۆپراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیس، میت، هێزی ئاسمانی و هێزی تایبەت لە پارێزگای ئورفا کوژرا.

بە پێی نووسراوی ئەناتۆڵی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەو ئۆپراسیۆنە تونچیان بۆ ڕادەست بوون بانگهێشت کردووە، بەڵام ئەو هەر خۆڕاگری کردووە.

شیاوی باسە کە مێدیاکانی سەر بە پەکەکە تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان بە ئەو پاگەندە نەبووە.

News Code 40253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha