خۆی دەبێتە شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ڕێزماسی"

جێگری پیشە دەستکردەکانی وەزارەتی میراتی کەلتووری وتی: دەبێ پێش ٢٢ی سەرماوەز کۆکردنەوەی بەڵگە بۆ دۆسیەی خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ڕێزماسی" کۆ بکرێتەوە و تۆمار بکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ویدا تەوەحودی لە دانیشتنی هەڵسەنگاندنی خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ڕێزماسی" وتی: پیشە دەستکردەکان بەشێک لە شوناسی خەڵکی ئەم ناوچەیە و ڕۆڵی گرینگی لە شۆناسی نەتەوەییشدا هەیە.

ئەو وتیشی: پێویستە پێش ٢٢ی سەرماوەز کۆکردنەوەی بەڵگە بۆ دۆسیەی خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ڕێزماسی" کۆ بکرێتەوە و تۆمار بکرێت.

شیاوی ئاماژەیە خۆی جەمسەری بەرهەم هێنانی ڕایەخی دەستکرد لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا دێتە ئەژمار و لە مێژە ناوبانگی جیهانی بووە و لە دەرەوەی ئێران بە ڕایەخی ڕێزماسی دەناسرێت.

News Code 40246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha