بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، کۆمپانیای بریتانیایی "ئەنجینیرید ئارد" ئەو ڕۆبۆتەی دروست کردووە بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو ئامێرە هێشتا تەواو نەبووە، تێچووی چێ کرانەکەی ڕانەگەیێندراوە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی لێ بڵاو کراوەتەوە.
لە ئەو ڤیدیۆیەدا ڕۆبۆتەکە دوای جووڵاندنی شانی، چاوەکانی بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر دەکاتەوە. سەیر ئەوەیە کە ڕۆبۆتەکە تەنانەت چەند جار چاوی دەپوورتکێنێت.
ئامکا لە ڕاستیدا لە درێژەی ڕەوتی گەشەی ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤە کە ناوی سۆفیا بوو و لە ساڵی 2016 ی زایینی ڕوونوێنی کرابوو.
Your Comment