بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەمریکا، ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە ڤیەنا، پێتەختی نەمسا، ئێستا بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەگەری دەرکردنی گەمارۆی زیاتر لە دژی ئێران هەواڵی داوە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئێران لە خولی حەوتەمی دانوستانە ناڤۆکییەکان پێشنیارگەلێکی هێناوەتە ئاراوە کە ئەوانەش کە پێشتر لە سەر ڕێککەوتن کراوە، دەباتە دواوە؛ واتا ئەو سازشانە کە لە شەش خولی دانوستانەکان هێنابوویە ئاراوە و هەموو ئەو سازشانەی کە لایەنەکانی دیکە و بەتایبەتی ئەمریکا پێشکەشی کردبوون وەکوو بنەمایەک داناوە و پاشان داواکارییەکی زیاتری کردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەمان کاتیشدا وتوویە کە نازانێت خولی دوایی دانوستانەکانی کەی بێت و هاوکات پاگەندەی کرد ئەگەر بگەینە ئەنجامێک کە ئێران ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەناو بردووە، پێم وابێت گەمارۆی زیاتر بە سەر ئێراندا بسەپێت.
Your Comment