AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٢ ٠٧:٢٩

فەرماندەی سوپای قودس هەڕەشە دەکات:

تا دەرفەت هەیە ئەمریکا لە ناوچەکە بچێتە دەرەوە

تا دەرفەت هەیە ئەمریکا لە ناوچەکە بچێتە دەرەوە

فەرماندەی سوپای قودس وتی: ئەمریکا تا دەرفەت هەیە دەبێ لە ناوچە بچێتە دەرەوە و گەر وا نەکات بەم زووانە هەڵدێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی ئەمڕۆ وتی: ئێمە دەبێ درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بین بۆ ئەوە کۆمەڵگا لە ڕێگای سەرەکی خۆی واتا گەیشتن بە خودا بێت. گەر فەرهەنگی لەخۆبوردویی و شەهادەت لە کۆمەڵگادا بەردەوام بێت، هەموو کێشەکان چارەسەر دەبێت.

ئەو وتیشی: سەردەمی قسە و هەڕەشەی ئەمریکا کۆتایی هاتووە و ئەم وڵاتە هەرگیز لە هیچکوێ جیهاندا پێگەیەکی باشی نەبووە و لە هەموو شوێنێک جگە لە وێرانی هیچیتری لە گەڵ نەبووە.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئەمریکا تا دەرفەت هەیە دەبێ لە ناوچە بچێتە دەرەوە و گەر وا نەکات بەم زووانە بە خراپترین شێوە دەبێ هەڵبێت.

News ID 40188

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha