ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئیلام لە کاتی بەرەڤانی پیرۆزدا قەڵایەکی پتەو بوو

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداری بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی شەهیدانی ئیلام، ڕایانگەیاند کە ئیلام لە ساڵانی بەرەڤانی پیرۆزدا قەڵایەکی پتەو بووە و جەختیشیان کرد کە هیچ گەلێک بە بێ موجاهدەت ناگاتە هیچ ئامانجێک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوقوڕۆکی دیداری ڕۆژی 30ی خەزەڵوەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بەڕێوەبەران و ڕێکخەرانی کۆنگرەی یادی شەهیدانی ئیلام، ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە خوێندرایەوە.

ڕێبەری لەو دیدارەدا باسی لە تایبەتمەندییەکانی ئیلام و خەڵکی قارەمانی ئەم پارێزگایە کرد کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا بە چ شێوەیەک توانیویانە بەرگری لە وڵات بکەن .

وتیشیان: پارێزگای ئیلام لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزدا قەڵایەکی پتەو بوو. بەڵێ هەندێ لە شارەکان و هەندێ ناوچەی ئەم پارێزگایە ماوەیەک کەوتە دەستی پیسی مونافق، بەڵام ئەم پارێزگایە وەکوو قەڵای میمەک وەستا.

ڕێبەری رایانگەیاند: ئیلام پێش هەموو وڵات کەوتە بەر پەلاماری سەدام و یەکەم شەهیدیش هی ئیلامە پێش ئەوەی شەڕ بەتەواوەتی بگاتە ناو وڵات.

News Code 40182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =