بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە دەسپێکی کۆنگرەی ڕۆژناممەڤانی خۆی وتی: شاندی دانوستانکاری ئێران بە ورەیەکی جیدییەوە بۆ گەییشتن بە بنەمای ڕێککەوتنێک چووەتە ڤیەنا و لەسەر گفتوگۆیەک کە بگاتە ئەنجامێکی باش جەخت دەکات.
ناوبراو جەختی کرد: ئەمریکییەکان بە ئەو ڕوانگەوە بێنە ڤیەنا کە ئەو بنبەستانە کە دروستی کردووە لە دانوستانەکانی پێشوو و گەمارۆ سەپێندراوەکان لە دژی ئێران کە لە ساڵی 2015ەوە بە شێوەی ساختە سەپێندراون، چارەسەر بکات و هەلیبوەشێنێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان شاندی ئێران و ئەمریکا لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا کە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات، وتی: لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا هیچ گفتوگۆیەکی دوولایەنە لەگەڵ شاندی ئەمریکی ناکرێت.
Your Comment