کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی نرویژ

بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی نرویژ سیاسەتوانێکی کوردی 39 ساڵان کە لە پێنج ساڵانەوە چووەتە ئەو وڵاتە، بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاپۆرتی مێدیا بیانییەکان، پەرلەمانی نرویژ کە زۆربەی کورسییەکانی لە دەستی پارتی سۆشیاڵ دیمۆکراتی کرێکارانە، لە کۆبوونەوەی پێنجشەممەی 25 ی نۆڤەمبەر، مەسعوود قەرەخانیی وەکوو سەرۆکی نوێی ئەو بنکە هەڵبژارد.

ئەو سیاسەتوانە 39 ساڵانە بە ڕەچەڵک کوردە و لە ساڵی 1361 لە تاران لەدایک بووە و پێنج ساڵ دواتر لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەوی سکاندیناڤی کۆچیان کردووە.

مەسعوود قەرەخانی بووەتە جێگری ئاوا کریستین هانس، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کە چەدن ڕۆژ پێش دەستی لە کار کشایەوە.

بەم پێیە مەسعوود قەرەخانی کە لە ساڵی 2017 ەوە ئەندام پەرلەمانی نرویژە بە بوونی بە سەرۆکی پەرلەمان، ئێستا دووهەمین پلەی ئەو وڵاتە دوای پادشای نرویژی هەیە.

News Code 40122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =