AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٥ ٠٧:٢٤

غەریب‌ئابادی رایگەیاند: 

کۆبوونەوەی کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی تیرۆری شەهید سولەیمانی لە بەغدا 

کۆبوونەوەی کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی  تیرۆری شەهید سولەیمانی لە بەغدا 

جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەزگای داد لە کۆتایی خولی یەکەمی کۆبوونەوەی کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی تیرۆری شەهید سولەیمانی و هاوڕێیانی لە بەغدا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, کازم غەریب‌ئابادی لەم بارەوە وتی: دوابەدوای وتووێژەکانی نێوان دەزگای دادی ئێران و عێراق لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە سەر تیرۆری شەهید سولەیمانی و هاوڕێیانی چوو بۆ بەغدا.
وتوێژەکانی خولی یەکەم ئەمرۆ کۆتایی هات و لایەنەکان بڕیاریان دا خولی دووهەمیش لە مانگی داهاتوودا لە تاران بەڕێوە ببەن.
غەریب‌ئابادی وتیشی: لە کۆتایی ئەم خولەدا دوو بڵاوکراوەی هاوبەشیشان واژۆ کرد و ئەم تاوانەیان وەکوو تاوانێکی دژە مرۆیی و دژی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لێک دایەوە و داکۆکیان کردە سەر رووبەرووبوونەوە لە گەڵ بکەرانی ئەم رووداوە.

News ID 40100

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha