لێدانی خۆپیشاندەران لە سلێمانی قبووڵ ناکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بە خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی، ئەوەی مافی دەستەبەرکراو لە دەستووری عێراق وەسف کرد و لێدانی خۆپیشاندەرانی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕووداوەکان لە سلێمانی کاردانەوەی نیشان دا و وتی هەمووان ئەبێ هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەیان هەبێت.

ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی تویتێک وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی، پێویستی بە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە لەلایەن هەمووانەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگری لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکەیە.

کازمی لە درێژەدا زیادی کرد: خۆپیشاندانەی ئاشتیخوازنە مافێکە کە لە دەستوور هاتووە و هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران وەکوو دەستدرێژی بۆ سەر دارایی گشتی و تایبەت، دوو کاری قبوول نەکراوە.

News Code 40092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =