AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢ ١٢:٤٢

سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران:

ئاژانس تا ئێستا هیچ لادانێکی لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نەبینیوە

ئاژانس تا ئێستا هیچ لادانێکی لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نەبینیوە

کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای گفتوگۆی دوولایەنە لە پشت دەرکە داخراوەکان، دەستی پێکرد.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە گەییشتە تاران و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد ئیسلامی لە شوێنی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بڕیارە گرۆسی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.

محەمەد ئیسلامی لە ئەو کۆنگرەدا وتی: خاڵی گرینگ ئەوەیە کە سەرجەم پرسەکانی نێوان دوو لایەن ئێران و ئاژانس، پرسی تەکنیکیە و پرسی سیاسی و دزەی دوژمنانەی دوژمنانی ئێران لە بەرانبەر بەرەوپێش بردنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانیان هەبوو، ئاژانس لەبەرچاوی ناگرێت و کاریگەر نابێت.

ئیسلامی درێژەی دا: بەڕێز گرۆسی ئەمڕۆ چەندین جار لە گفتوگۆکانیدا وتیان کە هیچ لادانێک لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نەبینراوە و بە پێی ڕێککەوتنەکە، چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت و ئێرانبە پێی یاسا و ڕێسا ناڤۆکییەکان هەڵسوکەوت دەکات.

ئیسلامی وتیشی: سەبارەت بە پرسیارگەلێک لەسەر ئاژانس، ئەو بەڵگانەی کە وەکوو بەڵگە لەلایەن دوژمنانەوە خراوەتە بەردەست ئاژانس، وڵام درایەوە. دۆسیەی هەندێک لە ئەو بەڵگانە داخرا و هەندێکیشیان کە ماون ڕێککەوتنین کە کۆتاییان پێ بهێنین.

گرۆسیش وتی : ئێمە ڕێککەوتین کە کاری هاوبەش لە بواری ڕوونکاری درێژە بدەین.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە هەوڵ دەدەین بتوانین لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی ئەرێنی وەربگرین.

News ID 40070

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha