بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور جەنگی لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان کرد کە سەردانیان کردبوو.
ئەو وتی: "بێ منەتم لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەم کراون، دڵنیام ئەوانیش بەخۆیاندا دەچنەوە، هاوکات پەیامێک ئاراستەی هەڤاڵەکانم لە یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکەم ئەمڕۆژە بکەینە ڕۆژی ئاشتەوەیی".
وتیشی: ئەگەر کەسێک کارێکی نایاسایی کردووە با بچن لە دادگاکان سکاڵا بکەن، نەک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باسبکرێن.
لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی بێدەنگیی لاهور شێخ جەنگی وتی:"وا دیارە برادەران دەیانەوێت هێز بەرامبەرم بجوڵێنن، بەڵام ئایا دەکرێت من هێز بجوڵێنم، بێگومان ئێوەش لێم قبوڵ ناکەن و پێویستە قبوڵیشى نەکەن، بۆیە من وەکو ئەوان ناکەم و دڵنیام ئەوانیش بەخۆیاندا دەچنەوە".
بۆچوونی ئێوە