9 زللەمان لە ئەمریکا داوە/هەواڵی هەموو پێکدادانەکان بڵاو نەکراوەتەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: ئێمە بۆ بەرگری لە سنوورەکانی ئێران زللەگەلێکمان لە ئەمریکا داوە کە فەرامۆش ناکرێن و زۆربەی هەواڵەکان لەسەر پێکدادانی نێوان سوپا و ئەمریکا لە کەنداوی فارس بڵاو نەکراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: بەبۆنەی پڕپیت بوونی کەنداوی فارسەوە ئەمریکییەکان هەمیشە چاویان بڕیوەتە ئەو کەنداوە بەڵام هێزی سوپای پاسداران لە کاتی دامەزرانیەوە شان بەشانی هێزی دەریایی ئەرتەش توانیویە بە باشی لە سەرچاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان پارێزوانی بکات.

تەنگسیری زیادی کرد: ئێمە لە هێزی دەریایی سوپا بۆ بەرگری لە هەرێمی ئێران لە کەنداوی فارس تا ئێستا 9 شەهیدمان لە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکییەکان، پێشکەش کردووە. ئاڵبەت لە پێکدادانگەلێک کە لەگەڵ ئەمریکییەکان هەمانبووە، هەندێکیان بەبۆنەی هەندێک هۆکارەوە بلاو نەبوونەتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لە باتی هەر 9 شەهیدی پێشکەش کراومان لە شەڕ لەگەڵ ئەمریکییەکان، توانیمان 9 زللەی لەبیر نەکراویان لێ بدەین.

News Code 40045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =