بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، کوردێکی تەمەن 14 ساڵ لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا، هۆکارەکەشی بەهۆی سەرمای سەختی ئەو سنورەوە بووە.
تا ئێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەسنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا لە سەرماندا گیانیان لەدەستداوە بۆ 8 کەس بەرزبووەتەوە.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2021دا 25 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان بۆ دەرەوە کردووە و نزیکەی 4 هەزار کەسیش رێگەی بێلاڕووسیان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا بەکارهێناوە.

Your Comment