هەرێمی کوردستان ئامادەیە  فڕۆکە بنێرێت بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران لە بێلارووس

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا وتی: هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق خەریکی دانوستانن بۆ ناردنی فڕۆکەیەک بۆ بێلارووس بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵات.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپۆتنیک، هوشاوی بابەکر لەم بارەوە وتی: بە پێێ دواهەمین زانیارییەکان، پەنابەران تەنیا کورد نین بەڵکوو هەموو شارۆمەندەکانی عێڕاقن بۆیە هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق خەریکی دانوستان بۆ ناردنی فڕۆکەیەک بۆ بێلارووس بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەوان بۆ وڵاتن.

هەرێمی کوردستان ئامادەیە  فڕۆکە بنێرێت بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران لە بێلارووس

کەریم نووری جێگری وەزیری کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتی: بەغدا لە ڕێگای باڵوێزخانەی خۆی لە ڕووسیا، ڕەوتی گەڕانەوەی پەنابەرە عێراقییەکان لە بێلارووسەوە بۆ عێراق ئاسان دەکاتەوە.

شیاوی ئاماژەیە بەدوای هەوڵی هەزاران پەنابەر بۆ تێپەڕین لە سنووری بێلارووس و ڕێگری هێزەکانی پۆلەندا، قەیرانێک لە ناوچە هاتە ئاراوە و بووە هۆی ئەوەی وڵاتی پۆلەندا ڕێگری لە هاتنی پەنابەران بکات.

News Code 39944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =