AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٢ ١١:٥٢

هەواڵدەری فەڕەنسا؛

فەرماندەی باڵای تاڵەبان لە تەقینەوەکانی دوێنێی کابول کوژرا

فەرماندەی باڵای تاڵەبان لە تەقینەوەکانی دوێنێی کابول کوژرا

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان دا کە لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی داش لە کابول، حومدوڵڵا موخلیس یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گرووپی تاڵەبان، کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، فەرماندەیەکی باڵای تاڵەبان لە ڕەوتی هێرشی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەی سەربازی "سەردار محەمەد داود خان" کوژراوە.

هەواڵدەری فەڕەنسا بە گێڕانەوە لە بەرپرسان ڕاپۆرتی دا کە حەمدوڵڵا موخلیس لە نێو کەسە کوژراوەکانی تاڵەباندایە کە دوێنێ لەگەڵ چەکدارەکانی داعش لە هێرش بۆ سەر ئەو نەخۆشخانە بەرەوڕوو بووبووەوە.

موخلیس لە ئەندامانی گرووپی حەقانی و ئفسەری هێزی تایبەتی سوپای بەردی بوو.

ڕۆژی ڕابردووم، شاری کابول ۆێتەختی ئەفغانستان دوو تەقینەوەی بەخۆیەوە بینی کە تێیدا لانیکەم 23 کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە لە نزیک نەخۆشخانەی سەربازی سەردار محەمەد داود خان لە ناوچەی دیپلۆماتیکی وەزیر ئەکبەر خان ڕووی دابوو. دەوترێت یەکێک لە ئەو تەقینەوەگەلە لە دەرکەی چوونە ژوورەوەی نەخۆشخانەکە ڕووی دا.

News ID 39828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha