AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٩ ١٩:٤٢

کارناسی سیاسی و ڕۆژنامەڤانی کورد:

جۆ بایدن مۆڵەتی هێرش بۆ سەر کوردی سووریا ناداتە تورکیا

جۆ بایدن مۆڵەتی هێرش بۆ سەر کوردی سووریا ناداتە تورکیا

کارناسی سیاسی و ڕۆژنامەڤانی کوردی سووریا ڕایگەیاند: هێشتا نادیارە کە تورکیا دەتوانێت هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا یان نا و هێزە نێودەوڵەتییەکانیش تا ئێستا ئیزنی ئاوەها کارێکیان نەداوەتە تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جومعە محەمەد کارناسی سیاسی و ڕۆژانمەڤانی کوردی سووریا بە ئاماژە بە ئەگەری هێرشێکی دیکە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ سەر کوردستانی سووریا، وتی: لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە، تورکیا بەدوای بەڕێوە بردنی سیاسەتی زیادەخوازی و داگیرکاری خۆی بوو لە هەر ڕێگایەک بۆ بەڕێوەبردنی کەلکی وەرگرت.

تورکیا بە بیانووی جیاواز لەوانە ئاسایشی نەتەوەیی دەیەوێت کۆریدۆری سنووری باکووری سووریا داگیر بکات و لە ئەو چوارچێوەدا عەفرین، جرابلۆس و گرێ سپی و سەرێکانی داگیر بکات.

ناوبراو زیادی کرد: بیست ڕۆژە کە تورکیا هەڕەشەی هێرش لە کوردستانی سووریا دەکات بەڵام تا کاتێک کە مۆلەت لە ئەمریکا و ڕووسیا وەرنەگرێت ناتوانێت ئەو هێرشە ئەنجام بدات، هەر وەک ئەوەی کە تا ئێستا یئزنی هێرشی پەیدا نەکردووە.

ئەو ڕۆژنامەڤانە وتیشی: تورکیا کێشەگەلێکی لەگەڵ ئەمریکا لە سەر ئێس 400، فڕۆکەی ئێد 35 و ئێف 16 و لە لایەکی تریش لەسەر ئەدلەب و جادەی M4 لەگەڵ ڕووسیا کێشەی هەیە. هەرچەندە بۆ ئەردۆغان ئەستەم نییە کە مل کەج بکات و قازانجەکانی بنێتە لاوە تا گڵۆپی سەوزی هێرش بۆ سەر باکووری سووریا وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا سەرنەکەوتووە.

جومعە محەمەد ئەوەشی باس کرد: ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی 20 بڕیارە لە نێوان ئەردۆغان و بایدن کۆبوونەوەیەک بکرێت و ئەردۆغان داوا لە بایدن بکات کە ئیزنی هێرش بۆ سەر کوردستانی سووریا دەربکات، بەڵام بە بڕوای زۆربەی شرۆڤەکاران، بایدن ئیزنی ئاوەها کارێک ناداتە تورکیا.

News ID 39803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha