به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دونگا پاش دوڕانی بڕازیل به‌رانبه‌ر به پێرۆ و سڕانه‌وه‌ی له قۆناغی گرووپی کۆپا ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی ۱۹۸۷هوه له پۆسته‌که‌ی وه‌لاوه‌نرا.
ئه‌م ڕاهێنه‌ره له ماوه‌ی ساڵانی ۲۰۰۶ بۆ ۲۰۱۰ ڕاهێنه‌ری بڕازیل بوو. ئه‌و پێش دۆرانی ۷ به‌رانبه‌ر یه‌کی بڕازیل له یاری له‌گه‌ڵ ئه‌مانیا له مۆندیال،جێگای لۆییس فیلیپ ئێسکۆلاری گرته‌وه.
به‌رپرسانی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێ بڕازیل ئێستا به له‌سه‌رکار نه‌مانی دونگا، ڕاهێنه‌ری کۆرینتیانسی وه‌ک ڕاهێنه‌ری نوێ سلسائۆ دانا.
تیته دوای دانانی له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ئاگاداری به‌رپرسیارێتی قورسی خۆم هه‌م، کاتێک فڕۆکه‌خانه‌م بهجێدههێست، که‌سێک هاواری کرد، تیته ۲۰۰ میلیۆن بڕازیلی چاویان له تۆیه.
Your Comment