سووریا داوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی خۆی دەکات

نوینەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دیمەشق داوای کۆتایی هێنان بە بوونی نایاسایی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی خۆی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، بەسام سەباغ نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بوونی نایاسایی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی قسەی کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: ئێمە لە سووریا داوای بوونی نایاسایی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی خۆمان دەکەین. بوونی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە سووریا لەسەر داوای دەولەتی دیمەشق نەبووە و هەر بۆیە نایاساییە.

ئەو بەرپرسە سووریاییە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەوڵەت و سوپای سووریا بڕیاری ئازاد کردنی سەرجەم خاکی خۆیان لە دەستی تیرۆریستە تەکفیرییەکانیان داوە. شەڕ دژی تیرۆریزم تا ئازاد کردنی سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکان درێژەی دەبێت.

News Code 39767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =