ئێران دەتوانێ لە عێراق ڕۆڵی نێوبژیوان بگێڕێت/ئەگەری ڕێککەوتنی سەدر و مالکی

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژیکەکانی مەشرقی عەرەبی ڕایگەیاند: ئێران وەکوو وڵاتێک کە لە گەڵ زۆربەی گرووپە شێعەکان پێوەندی هەیە، دەتوانێ ڕۆڵی نێوبژیوان بگێڕێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی موئمن لەم بارەوە وتی: گۆڕانەکانی عێراق نابێ جیا لە چوارچێوەی گۆڕانەکانی ناوچە لێک بدرێنەوە چونکوو ئەوەی لەم وڵاتە ڕوو ئەدات، جیا لە ڕووداوەکانی ناوچە نییە.

ئەو وتیشی: هەندێ کەس دەیانەوێ وا نیشان بدەن کە ئێمە لە سەر شێعەکانی عێراق، لوبنان، سووریا، یەمەن و بەحرەین هەستیارین ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەستیاری ئێمە لە سەر بەرەی بەرخۆدان لە هەموو ناوچەیە.

موئمن وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق نموونەیەک لەو ڕووداوانەیە کە لە عێراق ڕووی داوە و پێوەندی بە دیکەی وڵاتانیشەوە هەیە. پێش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن هێرشێکی قورس کرایە سەر گرووپەکانی بەرخۆدان و حیزب و بزووتنەوەکانی پشتیوانی ئەم گرووپانە. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە، لاواز کردنەوەی گوتاری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەمریکا، عەرەبستان و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو هەوڵی خۆیان بەکار هێنا بۆ ئەوەی بزووتنەوەی بەرانبەری بەرخۆدان زۆرترین کورسی پارلەمان بۆ خۆی بەدەست بێنێ. لە ئەکامی ئەم هەوڵانەشدا ئەو کەسەی لە بەرانبەر بەرخۆدان بوو، زۆرترین دەنگی بە دەست هێنا. ئێستا دەکرێ بڵێین عێراق بۆتە دوو جەمسەری نووری مالکی و موقتەدا سەدر کە هیچیان ناتوانێ ئەوی دیکە بسڕێتەوە.

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژیکەکانی مەشرقی عەرەبی ڕایگەیاند: ئێران وەکوو وڵاتێک کە لە گەڵ زۆربەی گرووپە شێعەکان پێوەندی هەیە، دەتوانێ ڕۆڵی نێوبژیوان بگێڕێت بۆ ئەوەی ئەم دوو جەمسەرە پێکەوە لە سەر پێک هێنانی دەوڵەت ڕێککەون.

News Code 39754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha