باڵوێزەکانی ١٠ وڵاتی دژی قۆڵبەست کردنی عوسمان کاوالا بانگهێشت کران

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزەکانی وڵاتانی دژی قۆڵبەست کردنی عوسمان کاوالای بانگهێشت کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزەکانی وڵاتانی دژی قۆڵبەست کردنی عوسمان کاوالا بازرگان و چالاکی مافی مرۆڤی بانگهێشت کرد.

ڕۆژی پێشوو باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا هاوڕێ لە گەڵ ٩ وڵاتی دیکە داوای ئازادی خێرای عوسمان کاوالایان کرد.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: چوارساڵ لە قۆڵبەست کردنی عوسمان کاوالا تێدەپەڕێ. باڵوێزخانەکانی وڵاتانی ئەڵمان، ئەمریکا، دانمارک، فەنلاند، فەڕەنسە، هولەند، سوید، کەنادا، نەرویج و نیوزیلەند داوای پێداچوونەوەی خێرا بە دۆسیەی عوسمان کاوالا لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکان دەکەن.

پاش دەرکردنی ئەم بڵاوکراوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزەکانی ئەم ١٠ وڵاتەی بانگهێشت کرد.

عوسمان کاوالا کییە؟

عوسمان کاوالا کە ئێستا ١٤٤٩ ڕۆژ لە قۆڵبەست کردنی تێدەپەڕێ، بازرگان، خێرخواز و چالاکی مافی مرۆڤە کە ٦٢ ساڵی تەمەنە. ناوبراو لە گەڵاڵە فەرهەنگییەکان، ئازادی میدیاکان، وەرگرتنی مافی کەمینەکان و هەوڵ دان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەرگری کردووە.

ئەمریکا و ئەورووپا تا ئێستا چەند جار داوای ئازادی عوسمان کاوالایان کردووە. ساڵی پێشیش ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بڵاوکراوەیەکدا داوای ئازادی عوسمان کاوالای کرد. بەڵام تورکیا هەموو ئەم داخوازیانەی ڕەت کردەوە.

News Code 39660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =