بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ڤێنزۆئێلاییەکەی خۆی وتی: گفتوگۆیەکی گرینگمان پێکەوە هەبوو و ڕێککەوتن کرا نەخشەڕێگای هاوکاری 20 ساڵە لە نێوان تاران و کاراکاس پێک بهێنین.
ناوبراو زیادی کرد: پێش لە کۆتایی ئەمساڵ کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری لە تاران بەڕێوە دەچێت و ئێمە لە ڕەوتی ئەو کۆبوونەوە، ڕێککەوتنی هاوکاریەکە پێک دەهێنین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە داهاتوویەکی نزیکدا مادۆرۆ سەردانی تاران دەکات.
Your Comment