بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، مەحموود حەیاتی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا. ناوبراو وتی: ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە پیلانێکی گەورە دژی حەشدی شەعبییە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتحە وتی: ئەنجامی ڕاگەیێندراو لەلایەن کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانەوە کودەتایەکی سیاسی دێتە ئەنجام، حەشدی شەعبی کەوتووەتە مەترسییەکی گەورەوە.
حەیاتی لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: هەندێک پیلانگێڕان بەدوای لەناوبردنی گرووپی حەشدی شەعبین. ئەوان دەیانەوێت هۆگرانی حەشدی شەعبی لاواز بکەنەوە. ڕەوتی هەڵبژاردنەکان شتێک جگە لە فریوکاری دژی هاوپەیمانی فەتح نەبوو.
بۆچوونی ئێوە