هاوپەیمانەکانی سووریا هەڕەشەی تۆڵە کردنەوە لە ئیسرائیل دەکەن

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانانی سووریا بە ئاماژە بە هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تدمر لە پارێزگای حومسی سووریا لە گورزی کوشندە لە تێلاڤیڤ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانانی سووریا بڕیاری داوە بە هێرشەکانی ئەمرۆی ئیسرائیل بۆ سەر تدمر وەڵام بداتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانانی سووریا ڕایگەیاند: شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک لە بنکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سووریا لە ناوچەی تدمری کردووەتە ئامانج. ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج بریتین لە چەند ناوەندی کۆبوونەوەی گەنجان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان. بەهۆی ئەو هێرشەوە، ژمارەیەک لە برا موجاهدەکانمان شەهید و بریندار بوون. ئەگەر هێزەکان جیگیر نەبوونایە، ژمارەی شەهیدان زۆر زیاتر دەبوو.

ئەو ژوورە درێژەی دا: بیانووی ئیسرائیل ئەوە بوو کە ئەوان بە چەکی نیشان شکێن و جیهازاتێک کە بۆ ئەو ڕژێمە مەترسیدار بوو، شەڕیان دەکرد. بە پێی ئەوەی کە وترا و دوای هێرشێک کە لە ئاسمانی ئوردن و ناوچەی ئەلتف کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکییەکانە دەستی پێکرد، فەرماندەیی ژووری ئۆپراسیۆن بڕیاری داوە تۆڵەی شەهیدەکان و خوێنی بریندارەکان بکاتەوە.

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانانی سووریا لە کۆتاییدا جەختی کرد: کاردانەوە زۆر سەخت دەبێت.

News Code 39584

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha