13504  کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 276 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13504 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 276 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 122 هەزار و 868 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 716 هەزار و 394 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 234 هەزار و 10 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =