بە پێی هەواڵی مێهر، ماجد سەید ساڵح ایگەیاند: هەڵبژاردنی پارلەمان عێراق لە هەموو بنکەکانی دەنگدان بێ کێشە بەڕێوە چوو بەڵام ڕێژەی بەشدار بوونی خەڵک کەم بووە.
شیاوی ئاماژەیە پرۆسەی دەنگدان لە عێراق ئەمڕۆ لە سەرانسەری عێراق دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر ١٨ درێژەی بوو. بە پێی ئامارە ڕاگەیندراوەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، ٢٤ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٧٢ شارۆمەندی عێراقی مەرجی بەشداربوون لە ڕەوتی دەنگدانیان هەیە.
١٢٤٩ چاودێری نێونەتەوەیی و بیانی ئەم هەڵبژاردنەیان چاودێری دەکرد و ئاکامەکەی پاش ٢٤ کاتژمێر ڕادەگەینرێت.
Your Comment