بە پێی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کردە سەر سزادانی هۆکارانی جەنایەتی رووداوی تەقینەوە لە مزگەوتی پارێزگای قەندووزی ئەفغانستان و ڕێگری لە دووپات بوونەوەی جەنایەتێکی وا.
لەو پەیامەدا ڕێبەری جەختیان کردووە کە رووداوی تاڵ و کارەساتباری تەقینەوە لە مزگەوتی ناوچەی خان ئاوای پارێزگای قەندووز کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک لە نوێژخوێنەکان ، ئێمەی داخدار کرد.
وتیشیان: داوا لە بەرپرسانی وڵاتی دراوسێ و برادەرمان ئەفغانستان دەکەین سزای هۆکارانی ئەم جەنایەتە گەورە بکەن.
Your Comment