بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد,عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژیمی زایۆنی تۆمەتبار کرد.
حەیدەر ئەللامی ئەندامی ئەم بزووتنەوە وتی: بەرپرسی بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە لە هەولێر رژیمی زایۆنییە و بەرپرسانی هەرێم ئاگاداری ئەم کۆبوونەوە بوون.
ئەو داکۆکی کرد: ئەم کۆبوونەوە لە ژێر چاودێری مەسعوود بارزانی بەڕێوە چووە.
ناوبراو رایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی لەم شێوە ناکرێت بە بێ ئاگاداری بەرپرسانی هەرێم بەڕێوە بچێت و بێگومان دەوڵەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بەڕێوە چوونی داوە.

عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژیمی زایۆنی تۆمەتبار کرد و وتی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە لە ژێر چاوەدێری بارزانی بووە.
News Code 39336
بۆچوونی ئێوە