بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، عیماد باجەڵان لەم بارەوە وتی: کاتی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە لەم دۆخە هەستیارەی ئێستادا پڕوپاگەندەی داڕێژراوی هەندێ لایەنن کە دۆستی هەرێمی کوردستان نین.
باجەڵان وتیشی: وتەی هەندێ لایەنەکان سەبارەت بە بەشداری بەرپرسە ئیسرائیلییەکان لەم کۆبوونەوەدا درۆیە چونکوو بەغدا لە شۆناسی هەموو ئەو کەسانەی دێنە ناو هەرێمەوە، ئاگادارە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەرژەوەندی هەرێمی تێدا نییە و ئەم دانیشتنە لە هۆتێلێکدا بەڕێوە چووە کە بۆ کارێکی دیکە ئامادە کرابوو.
بەرپرسێکی پارتی:
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی هەولێر بەرژەوەندییەکی بۆ هەرێمی کوردستان نییە
ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکی کرد: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوشێوەی کۆبوونەوەی هەینی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ هەرێم نییە.
News ID 39332
Your Comment