5 ژنراڵی پایەبەرزی سوپای تورکیا لەکار کشانەوە

دوای کوژرانی سێ هێزی سەربازی تورکیا لە سووریا، 5 ژنراڵی پایەبەرزی تورکیا دەستیان لە کار کێشایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 5 ژنراڵی پایەبەرزی سوپای تورکیا کە هەموویان لە سووریا خزمەتیان کردبوو بە هۆکارگەلێکی نادیار دەستیان لەکار کێشایەوە. ئەو ڕووداوە ڕێک دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی سێ هێزی سەربازی تورکیا لە سووریا ڕووی دا.

چەند ڕۆژ پێش سایگی ئوزتورک ڕۆژنامەڤانی ڕۆژنامەی سوزجو لە هەواڵێکدا پاگەندەی دەست لەکار کشانەوەی سێ ژنراڵی پایەبەرزی سوپای تورکیای کرد. ناوبراو دوای ماوەیەک بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک نووسی کە ژمارەی ژنراڵە دەست لەکار کێشاوەکان گەییشتە پێنج کەس.

News Code 39323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =