بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى كۆبونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى‌و سه‌رۆك هۆزى عه‌ره‌ب له‌شارى هه‌ولێرو ڕاگه‌یاندنى په‌یامێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئاگادارى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بوبن.
ده‌شڵێت:"ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنێتی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە دەگرینەبەر".
دوێنێ 312 كه‌سایه‌تى‌و سەرۆک هۆزى عێراقى له‌یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانى شارى هه‌ولێر كۆبونه‌وه و داوایان لەحکومەتى عێراق کرد په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش هه‌وڵیش بدات په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.
دوابه‌دواى ئه‌و په‌یامه، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگه‌یاند، "هەموو کۆنگرەو کۆبونەوەکانی تایبەت بەئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق-ئیسرائیل ڕەتدەکەینەوە کە لەنێوخۆی عێراق ڕێکخراوە، هاوکات کێشەی فەڵەستین کێشەی عەرەب‌و موسڵمانانە بەپلەی یەکەم، پاڵپشتی گەلی عێراق بۆ فەڵەستین‌و کەیسەکەی دوپاتدەکەینەوە".
ئه‌مڕۆش حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه له‌سه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه هاته‌ده‌نگ‌و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندوه، "کۆبونەوەکە بەبێ ئاگاداری‌و بەشداری حکومەتی هەرێم ڕێکخراوەو بەڕێوەچوە".
ده‌شڵێت:"ئەم کۆبونەوەیە بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لەهەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنێتی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە دەگرینەبەر".
بۆچوونی ئێوە