رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران دابەزیوە

جێگری دەرمانی وەزیری تەندروستی وتی: شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا لە زۆربەی پارێزگاکاندا بەرەو دابەزین چووە و تا رادەیەک قەیرانەکانمان تێپەڕاندووە.

بە پێی هەواڵی مێهر, قاسم جان بابایی لەم بارەوە وتی: رێژەی خەواندنی نەخۆشانی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگا باکوورییەکانی وڵات کەم بۆتەوە و لە پارێزگا رۆژاوایی و باشوورییەکانیش ئەم رێژەیە بەرەو دابەزین دەڕوات.
ئەو رایگەیاند: ئێستا زیاتر لە ٤۰ لەسەدی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکانی وڵات خاڵییە و لووتکەی ئەم شەپۆلەمان تێپەڕاندووە.
ناوبراو داکۆکی کرد گەر خاڵە تەندروستییەکان ڕەچاو نەکرێت دیسانەوە تووشی کێشەی جیدی دەبین.

News Code 39279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =