2 هەزار چالاکی مافی مرۆڤ و ژینگە لە شەش مانگدا دەستگیر کراون

بە گوێرەی دەیتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤی تورکیا لە شەش مانگی دواییدا نزیک بە دوو هەزار چالاکی مافی مرۆڤ، پارێزەر و چالاکڤانی ژینگە لە تورکیا دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مافی مرۆڤی تورکیا ڕایگەیاند کە لە شەش مانگی دواییدا لانیکەم هەزار و 98 چالاکوانی مافی مرۆڤی تورکیا دەستگیر کراون، ئەو ناوەندە بە بڵاو کردنەوەی ئاماری دەستگیر کراوەکان، هەروەها پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، ڕایگەیاند کە زۆربەی ماف و ئازادییە دەستەبەرکراوەکان لەلایەن دەستووری تورکیا و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانەوە، لە نێوان یەکی مارچ بۆ 31 ی ئۆگۆستی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ژێر پێ نراوە.

هەروەها لە ئەو ماوەیەدا لە 88 گوند قەدەغەی هاتوچۆ بێ ماوەیەکی دیاری کراو ڕاگەیێندراوە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکان بەشداریان کردووە 10 هەزار لیر غەرامەت لەبەرچاو گیراوە، 338 کەس بە زیندان یان قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵاتیان سزا دراون و 18 پارێزەریش لە شارەکانی ئێزمیر و ئامەد دۆسیەی دادوەریان بۆ کراوەتەوە.

News Code 39245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =