دۆزینەوەی ئاسەواری مێژوویی ٧٥٠٠ ساڵە لە قەزای سۆران

کەونینەناسانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەندێ ئاسەواری مێژوویی ٧٥٠٠ ساڵەیان لە ناوچەی سۆرانی پرێزگای هەولێر دۆزییەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەبدولوەهاب سولەیمان بەڕێوەبەری دایرەی کاروباری میراتی کەلتووری و کەونینەناسی ناوچەی سۆران بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ڕووداوی وت: تیمەکانی کەونینەناسی زانکۆی سەلاحەدینی هەرێم و زانکۆی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەندێ ئاسەواری مێژوویی ٧٥٠٠ ساڵەیان لە ناوچەی سۆرانی پارێزگای هەولێر دۆزییەوە.

ئەو وتیشی: ڕووبەری ئەم ناوچە مێژووییە زیاتر لە ٥٠٠ مەتری چوارگۆشە و ژمارەیەکی زۆر ئاسەواری مێژوویی تێیدا دۆزراوەتەوە کە نیگاری مرۆڤ، ئاژەڵ، نیگارەکانی ئەستێرەناسی و ... لە سەرە و نیشان ئەدات کوردەکان چەند هەزار ساڵ پێش لە زانستی ئەستێرەناسی و کەشناسیدا شارەزا بوون.

لەم ناوچە و لە دۆڵێک بە قووڵایی ٨٠ سانتی مەتر ئاسەوارێکی مێژوویی دۆزراونەتەوە کە هی سەردەمی ساسانی، سەردەمی بۆڕۆنز و بەرد بووە و لە تاقیگەکانی ئیسپانیا تاقی کراونەتەوە و تەمەنیان دیاری کراوە.

News Code 39208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =