بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای لێکۆڵینەوە و ڕاپرسی ئۆراسیا نزیک لە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا، لە ڕاپرسیەکی نوێ لە دەنگدەرانی کورد و دەنگدەران بە هەدەپە سەبارەت بە بڕیار بۆ دەنگدان بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هدەپە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پرسیاریان کرد. بە پێی ئەو وەڵامانەی کە دراونەتەوە و پرسیارەکانی ئەو ڕاپرسییە، زۆرینەی دەنگدەرانی هەدەپە، بە ئەو بەربژێرەی کە دەمیرتاش دەیناسێنێت دەنگ دەدەنکە ئەوە نیشان لە ڕۆڵی کاریگەری دەمیرتاش لە سەر بزووتنەوەی کوردی تورکیایە.
ئەگەر بەرپرسانی هەدەپە داوا لە ئێوە بکەن کە دەنگ بدەنە بەربژێری ئۆپۆزیسیۆن، ئایا ئێوە ئەو کارە دەکەن؟
62.3 لەسەد بە ئەو پرسیارە وەڵامی "بەڵێ"یان داوەتەوە. 35.1 لەسەد وەڵامی ئەگەر بەربژێرەکە لە بەرچاوم باش بێت دەنگ دەدەم و 2.2 لەسەد وەڵامی بەدڵنیاییەوە دەنگ نادەمە بەربژێری ئۆپۆزیسیۆنیان داوەتەوە.
Your Comment