دامەزراندنی ژووری بازرگانی هاوبەش نێوان خۆی و وان

سەرۆکی گرووپی دۆستی پارلەمانی ئێران و تورکیا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی داکۆکی کردە سەر دامەزراندنی ژووری هاوبەش نێوان خۆی و وان و وتی: دوو لایەن لە سەر ٣٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات ڕێککەوتن.

بە پێی هەواڵی مێهر، عادڵ نەجەف زادە نوێنەری خۆی و چایپارە وتی: بەدوای هەوڵی ژووری بازرگانی پارێزگای وانی تورکیا و بە بەشداری سەرۆکی گرووپی دۆستی پارلەمانی ئێران و تورکیا و سەرۆکی ژووری بازرگانی وان دانیشتنێک بەڕێوە چوو.

ئەو وتیشی: لەم دانیشتنەدا دوو لایەن داکۆکیان کردە سەر دامەزراندنی ژووری بازرگانی هاوبەش و لە سەر ٣٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات ڕێککەوتن.

ناوبراو وتیشی: پاش تەواوبوونی کاروباری فڕۆکەخانەی خۆی، ئەم فڕۆکەخانەیە دەبێتە ناوەندی لۆجستیکی ئاسمانی لە ناوچە.

News Code 39192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =