19731 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 452 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 19731 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 452 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 115 هەزار و 619 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 360 هەزار و 387 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 654 هەزار و 558 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =