AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٨ ٠٧:٥٢

منداڵێکی سنەیی پلەی یەکەمی کێبەرکێیە جیهانییەکانی نیگارکێشی بە دەست هێنا

منداڵێکی سنەیی پلەی یەکەمی کێبەرکێیە جیهانییەکانی نیگارکێشی بە دەست هێنا

سوژین سەفایی نژاد، منداڵی ٤.٥ ساڵەی سنەیی و ئەندامی ناوەندی بەهرەدۆزی هووش ئازما، لە کێبەرکێیە جیهانییەکانی نیگارکێشی ٢٠٢١ لە وڵاتی ئەمریکا پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سوژین سەفایی نژاد منداڵی داهێنەر و هونەرمەندی سنەیی توانی لە کێبەرکێیە جیهانییەکانی نیگارکێشی لە سەر بابەتی "عەشق، عەشقە" کە لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە چوو، پلەی یەکەم بە دەست بێنێت.

نیگاری ئەم منداڵە وەکوو سەمبولی کێبەرکێیەکان هەڵبژێردرا و لە لایەن ئەنستیتۆی Lynx Art لە سەر تیشرت و ... چاپ کراوە و دەفرۆشرێت کە داهاتەکەشی بۆ فێرکاری خۆڕایی هونەر بە منداڵانی هەموو جیهان سەرف دەکرێ.

سوژین لە یەک ساڵ پێشەوە لەم ناوەندە فێرکارییەدا چالاکە و توانیویە ئەم شانازییە بۆ وڵات و پارێزگا دەستەبەر بکات.

News ID 39022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha