تەرمی ئەنجن ئەنجن کراوی ژنێکی پەکەکەیی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

تەرمی ئەنجن ئەنجن کراوی دیجلە ئوزوم یەکێک لە ئەندامانی یەژاستار ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی دیجلە ئوزوم یەکێک لە ئەندامانی یەکینەکانی ژنانی ئازادی ستار کە لە بوردمانی ئاسمانی لە 26 ی جوولای لە ناوچەی مەینداری بیلیکی حەککاری گیانی لەدەست دابوو، ڕادەست بنەماڵەکەی کرا.

بنەماڵەی ئوزوم کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کچەکەیان تاقی کردنەوەی DNA یان کردبوو، تەرمی ئەنجن ئەنجن بووی کچەکیانیان وەرگرتەوە.

بنەماڵەی ئوزوم تەرمی کچەکەیانیان بۆ بەخاک سپاردن بردەوەی شوێنی لەدایک بوونی واتا باتمان. تەرمی ئوزوم لە حاڵێکدا بەخاک سپێردرا کە هێزەکانی پۆلیس دەڤەری گۆڕستانی ئاسری، شوێنی بەخاک سپاردنی ئوزومیان گەمارۆ دابوو.

هەروەها لە بوردمانی 26 ی جوولای حەککاری، گلگەش تاتلی هەڤاڵی دیکەی دیجلە ئوزوم کە بریندار بووبوو لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بەدیڵ گیرا. تا ئێستاش هیچ هەواڵێکی لەبەردەستدا نییە.

News Code 38970

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =