بەرپرسانی یەکێتی بە ناوبژیوانی ئەمریکا و مەزڵۆم کۆبانێ کۆبوونەوە

مێدیاکانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەچوونی دیدارێک بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بە ناوبژیوانی ئەمریکا و مەزڵۆم کۆبانێ بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە ئەو حزبە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتیان دا کە شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێرە بە ناوبژیوانی ئەمریکییەکان و بۆ چارەسەری ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی، لە سلێمانی بەڕێوە چووە.

ماڵپەڕی هەواڵی پاراگراف لە ئەو بارەوە لە زمانی دوو سەرچاوەوە کە دەوترێت لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون و نەیانویستووە ناویان ئاشکرا ببێت، ڕاپۆرتی دا کە ئەو کۆبوونەوە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە و بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، قوباد تاڵەبانی برای ناوبراو و ئەندامی باڵای دەستەی ڕێبەرایەتی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی بەڕێوە چووە و مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیش تێیدا بەشداری کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکان مەزڵۆم کۆبانێ بە کۆپتەرێکی ئەمریکی بۆ بەشداری لە ئەو کۆبوونەوە و چارەسەری کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاتووەتە سلێمانی و دوای کۆتایی کۆبوونەوەکەش بە هەمان کۆپتەر، گەڕاوەتەوە کوردستانی سووریا.

News Code 38898

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha