بە پێی هەواڵی مێهر, حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان پاش دانیشتن لە گەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا, وتی: دانیشتنێکی بەسوودمان سەبارەت بە رێگاکانی گەشەی پێوەندی دوو وڵات بەڕێوە برد.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوو وڵات خەریکی داڕشتنی بەرنامەیەک بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەمارۆی دوژمنانن, روونی کردەوە: هەروەها دواهەمین گۆڕانەکانی ناوچەمان لێک دایەوە.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وتیشی: بوونی هێزە بیانییەکان لە ناوچە هیچ یارمەتییەک بە ئاسایش و هێمنایەتی لە ناوچە نادات.
ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕوانگەی نزیکمان سەبارەت بە ئەفغانستان هەیە, رایگەیاند: پێمان وایە پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر لە ئەفغانستان رێگا چارەیەکی سیاسییە کە دەبێ سەرنجی لە سەر بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران داکۆکی کرد: زایونیستەکان هۆکاری نەبوونی ئاسایش لە ناوچەن. ئەوان هەموو موسوڵمانان و مەسێحی و تەنانەت جووەکانیان لەم ناوچە و وڵاتی فەلەستین دیل کردووە.
ناوبراو روونی کردەوە: بێگومان وتووێژ و هاوکاری وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی موسوڵمان رۆڵی گرینگی لە ئاسایشی بەردەوام لە ناوچە هەیە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان:
ئێران و سووریا نەخشەیەک بۆ گەشەی هاوکاری ئابووری دادەڕێژن

وەزیری دەرەوەی وڵاتمان وتی: ئێران و سووریا خەریکی گەشەی هاوکاری ئابووری و بازرگانی بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەمارۆی دوژمنانن.
News ID 38884
Your Comment